١ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٥:١٠
2979 کەس لە ئێران لە ماوەی ڕۆژێکدا تووشی کۆرۆنا بوون

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە ناسینەوەی 2979 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا لە ئێران لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دکتۆر کیانووش جەهانپوور بە وتنی ئەوەی کە لە دوێنێیەوە تا ئەمڕۆ بە پێی بەڵگەکان،  2979 کەس تووشی نەخۆشی کۆرۆنا هاتوون، وتی: لەم ماوەیەدا  81 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بە گشتی ژمارەی تووشبووان بە کۆڤێد 19 گەیشتووەتە     154 هەزار و  445  کەس، وتی: بە گشتی لە ئێران   7 هەزار و   878 کەس گیانیان لەدەست داوە.
زیادیشی کرد: بەختەوەرانە تا ئێستا   121 هەزار و    4 کەسی  تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.